ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بەر لە جەنگەکەی ئالیانز ئارێنا بایەرن لێی قەوما

یاریگا –

ئەم هەفتەی بۆندسلیگا بۆ بایەرن میونخ لەگەڵ ئەوەی به بردنەوە شاد بوونەوە، بەڵام جارێکیتر پێکانێکی ناوەختە بەرۆکی گرتنەوە.

باڤارییەکان ئەم چوارشەممەیەی بێت لەنێو یاریگای بالیانز ئارێنا پێشوازیی لە ئارسیناڵ دەکەن لە یەکێک لە یارییە چارەنووسسازەکانی یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کاتێک یاریی چوون 2-2 کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە لە یارییەکەیان بەرانبەر کۆڵن، کینگسلی کومان تووشی پێکان هاتەوە و بە هاوکاری دوو لە دەستەی پزیشکانی یانەکە بردرایە دەرەوە. ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای زلهێزەکەی ئەڵمانیا دروست کردووە کە داخۆ تا وادەکەی ئارسیناڵ چاک دەبێتەوە یاخود نا.

پێکانی ئەم جارە کومان لە ڕانیدایە. ناوبراو تازە گەڕاوەتەوە یاریگاکان دوای ئەوەی لە مانگی یەنایەر بەهۆی پێکرانی ئەژنۆوە دابڕا.

جگە لە ئەستێرە فەڕەنسیەکە، هەریەکە لە سێرجی گنابری و لیرۆی سانێیش لە پێکراوەکانی ئێستای بایەرن و ئەگەری بەشداریکردنیان بەرانبەر گەنەرز لاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button