عێراقکوردستان

چوار یاریزانی زاخۆ بۆ یاریەکەی بەرامبەر نەورۆز یاری ناکەن

لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی زاخۆ لە شاری سلێمانی تایبەت لە یاریگای مەلعەبەکە ڕووبەڕووی یانەی نەورۆز دەبێتەوە.

سبەی یەکشەممە 14\4\2024 لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کاتژمێر 3ـی ئێوارە هەر دوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە یاریەکی بەهێزدا بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن، یانەی زاخۆ لەم یاریەدا لە تواناکانی چوار یاریزانی بێبەش دەبێت کە هەر یەک لە ئەحمەد ئیبراهیم و حەمید حاجی و زەین عابدەین بەهۆی پێکان و یاریزان سیپان سدیقیش بە هۆی کارتی زەردەوە ناتوانن بەشداربن، لە یانەی نەورۆزیش هەریەک لە یاریزانان محەمەد سامی و کلاودیۆ ئۆلیڤێڕا بە هۆی پێکان یاری ناکەن و  یاریزان ویلنگتۆن تایرای بەڕازیلیش لە پێکان چاکبۆتەوە و بۆ ئەم یاریە ئامادەیە.

مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە تەنها 5 یاریە و یانەی نەورۆز لە 3 یاریدا سەرکەوتووە و یانەی زاخۆش لە دوو یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، یانەی زاخۆ لە پلەی چوارەمە بە 34 خاڵ و نوێنەرەکەی سلێمانیش لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت بە 33 خاڵ.

Back to top button