ئه‌مریکاگرنگترین

راهێنەری یانەیەکی ئەمریکی: داوام لە فیفا کردووە لە یاریی بەرامبەر مێسی بە 15 یاریزان یاریی بکەم

یاریگا –

راهێنەری یانەیەکی ئەمریکی پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئینتەر مەیامی دەڵێت ‘داوام لە فیفا کردووە لە یاریی بەرامبەر مێسی بە 15 یاریزان یاریی بکەم’.

پیتەر ڤێرمس، راهێنەری سپۆرتینگ کانساس سیستی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی کە ئەمشەو کاتژمێر 03:40 (بەکاتی هەولێر) رووبەڕووی ئینتەر مەیامی دەبنەوە، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ‘ole’ ئارجێنتینی دەڵێت :’راگرتنی مێسی زۆر ئەستەمە، زۆربەی یانە و هەڵبژاردەکانی جیهان هەوڵیاندا و شکستیان هێنا، من داوام کردووە لە یاریی بەرامبەر مێسی بە 15 یاریزان یاریی بکەم’.

راهێنەرەکەی کانساس سیتی بە گاڵتەوە دەڵێت :’یاریزان بەرامبەر یاریزان لەگەڵ مێسی زۆر ئەستەمە، تاکە چارەسەر ئەوەیە فیفا رازی بکەین لە یاریی بەرامبەر ئینتەر مەیامی بە 15 یاریزان یاریی بکەین بۆ ئەوەی بتوانین مێسی رابگرین’.

راهێنەرە ئەمریکییەکە دەشڵێت :’تێکڕای زیرەکی هەر یاریزانێک 150 بۆ 160 دەبێت، بەڵام ئاستی زیرەکی مێسی 300 دەبێت، بوونی مێسی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خولی ئەمریکی دروستکردووە و بە هەبوونی لە خولەکە دڵخۆشین’.

مێسی لەم وەرزە لە MLS لەگەڵ ئینتەر مەیامی لە چوار یاری سێ جار سەرەکی بووە و 315 خولەک یاریی کردووە، چوار گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button