ئیسپانیاگرنگترین

سێ یاریزانی بارسێلۆنا هەڕەشەی بێبەشبوونیان لە یاریی کلاسیکۆ لەسەرە

یاریگا –

سێ یاریزانی بارسێلۆنا هەڕەشەی بێبەشبوونیان لە یاریی کلاسیکۆ لەسەرە و ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر کادێز لە مەترسیدان.

هەریەکە لە ئاندریاس کریستیێنسن بەرگریکاری دانیمارکی، ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی و ئۆریۆل رۆمیۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی بەهۆی کەلەکەبوونی کارتەکانیان هەڕەشەیان لەسەرە، ئەگەر ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر کادێز هەریەکێکیان کارتی زەرد وەربگرێت لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت.

ئەمشەو بارسێلۆنا لە گەڕی سی و یەکەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانیت کادێز، لە گەڕی داهاتووش لە یاریی کلاسیکۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریال مەدرید، کە بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دێت و هەشت خاڵ لە ریال مەدریدی پێشەنگەوە دوورە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەهۆی ئەوەی لە یاریی رابردوو کارتی زەردی وەرگرت بۆ ئەوەی لە یاریی کادێز بێبەش بێت و لە یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، مەترسی لەسەر بوو لە دوو یاریی سڕ بکرێت، بەڵام کۆمەڵەی لالیگا هەر بۆ یەک یاریی سڕی کرد و لیڤا بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بەردەست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button