عێراقکوردستان

بۆ یەکەمجار یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق پەخش دەکرێت

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار خولی نایابی عێڕاق لەم وەرزە پەخش دەکرێت و یارییەکانیش بۆ لە مەودوا لە چەند ڕۆژێک بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەنجامدانی 14 گەڕ لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق بۆیەکەمجار یارییەکانی پەخش دەکرێت کە کەناڵی ڕابیعەی عێڕاقی مافی گواستنەوەی یارییەکانی وەرکرتووە، ئەمڕۆش لە یاری لووتکەی کۆمەڵەی یەکەم یانەی گەڕمە میوانداری یانەی ناسڕیەی خاوەن پلەی دووەم دەکات دەکات، گەڕمە 22 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە بە 28 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەم دێت لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی حوسێن دەبێتەوە کە بە 15 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەم دێت.

سبەی یەکشەمە 14/4/2024 یانەی گازی باکوور لە یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک بەرامبەر یانەی ڕومادی یاری دەکات، گازی باکوور 19 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەمە و یانەی ڕومادیش بە 22 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button