ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی جارێکی دیکە درێسی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ جیاواز دەبێت؟

یاریگا –

لە کلاسیکۆی داهاتوو بارسێلۆنا، بە درێسێکی جیاواز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، لە یاری کلاسیکۆی داهاتوو یانەی کاتالۆنییەکە جارێکی دیکە بە درێسێکی جیاواز بەرامبەر بە ریال مەدرید یاری دەکات، کە یارییەکە لە 21ـی نیسان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

بارسێلۆنا لەو یارییەدا لۆگۆی خانمە گۆرانی بێژی کۆڵۆمبی کارۆڵ جی، لەسەر درێسەکەی دادەنێت، هەڵمەتەکە تەنیا یاری کلاسیکۆ ناگرێتەوە، بەڵکو سبەی شەممە لە یاری نێوان خانمانی بارسێلۆنا و ڤیاریالیش کاتالۆنییەکان ئەو درێسە دەپۆشن.

ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان بارسێلۆنا و کۆمپانیای سپۆتیفای دێت، کە کۆمپانیاکە تایبەتە بە بواری میوزیک و سپۆنسەری سەرەکی یانە کاتالۆنییەکەشە.

لەلایەکی دیکە کارۆڵ جی هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە مەدرید، لە مانگی تەمموز چەند کۆنسێرتێک لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سازدەکات.

هاوکات ئەمە جاری یەکەم نییە بارسا ئەم کارە دەکات، لە رابردوویشدا لە چوارچێوەی هەمان گرێبەست جارێک لۆگۆی راپەری بەناوبانگ “درەیک” و جارێکیش لۆگۆی گۆرانیبێژی کاتالۆنی رۆزالیای لەسەر درێسەکەی داناوە.

لە کلاسیکۆی رابردووش بارسا لۆگۆی باندی رۆلینگ ستۆنس، لەسەر درێسەکەی دانا، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین باندەکانی رۆک لە مێژووی میوزیکدا.

لۆگۆی درەیک لەسەر درێسی بارسێلۆنا

 

لۆگۆی رۆزالیا لەسەر درێسی بارسا

 

باندی رۆلینگ ستۆنس

بابەتی زیاتر

Back to top button