ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

ڤیدیۆ؛ لیاو بەڕووی رۆژنامەنووسێکدا دەتەقێتەوە

لیاو تووڕەیە

یاریگا –

رافایێل لیاو، یاریزانی ئەیسی میلان لە دوای دۆڕانی یانەکەی لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ بەرامبەر رۆما، بە رۆژنامەنووسێکدا تەقییەوە.

میلان بە ئاستێکی خراپ یارییەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر رۆما بە ئەنجامی 1-0 دۆڕاند، جیانلووکا مانچینی تاکە گۆڵی یارییەکەی لە خولەکی 17دا کرد.

لیاو لە گێمی دووەم گۆڕانکاری پێکرا و لە شوێنی میکس زۆن، بە رۆژنامەنووسێکدا تەقییەوە و کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا.

رۆژنامەنووسەکە چاوەڕێی یاریزانانی هەردوو یانە دەکات و بەڵایڤ قسە لە پلاتفۆرمەکانی خۆیدا دەکات. لە کاتی تێپەڕبوونی لیاو، رۆژنامەنووسەکە دەڵێت

ئەمە لیاوە یاریگا جێدەهێڵێت…

کەچی هێرشبەری نێودەوڵەتی پۆرتوگالی چووە لای و پێی گووت

*** چیت لە من دەوێت؟

کاتێک لێ گێمی دووەمدا گۆڕانکاری بە لیاو کرا، بەشێک لە هاندەرن فیکەیان لە دژی لیاو لێدا و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیارنییە.

میلان یەکێکە لە بەربژێرانی بردنەوەی یۆرۆپالیگ، ئەمەش دوای دەرکرانی لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئێستا ئەرکێکی قورسی لە پێشە و دەبێ لە یاری گەڕانە لە یاریگای ئۆڵێمپیکۆ لە رۆما بباتەوە.

یەکشەممە میلان لە سێریا ئەی بەرامبەر ساسۆلۆو یاری دەکات و پێنجشەممەش دەبێتە میوانی رۆما.

بابەتی زیاتر

Back to top button