ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لویس ئێنریكێ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا –

لویس ئێنرێكێ راهینەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە یانەكەی لە توانایدا هەیە بگاتە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رافینیا دوو گۆڵ و ئاندرێس كریستێنسن گۆڵێك تۆمار كران و دوو گۆڵەكەی پاریسیش هەریەك لە عوسمان دێمبێلی و ڤیتۆر فێرێرا تۆماریان كرد.

لە دوای یارییەكە ئێنریكێ لە لێدوانەكانیدا بۆ موندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی: 

هەموو شكستەكان بەئازار و بێزاركەرن، بەڵام ئەم یارییەش وەك یارییەكانی تر بەرز و نزمی هەبوو، زۆر بە باشی دەستمانپێكرد و زاڵ بووین بەڵام دوای ئەوەی پێشكەوتن ئەوان باڵادەستی خۆیان سەپاند.

لە گێمی دووەمدا باشتر بووین، شتەكانمان گۆڕی و توانیمان یارییەكە بگۆڕین، دوو گۆڵمان كرد بەڵام ئەنجامەكە نەرێنی بوو بۆ ئێمە.

پیرۆزبایی لە بارسێلۆنا دەكەم، دەمانتوانی ئەنجامێكی تر بەدەستبهێنین، قبووڵی دەكەین و ئێستا بیر لە یاری گەڕانەوە دەكەینەوە.

هیچ گومانم نیە لە یاری داهاتوو دەتوانین بگەڕێینەوە، ئێمە بەهەمان شێوە لە یاری گەڕانەوەدا یاری دەكەین، لە خولیش هیچ یارییەك لە دەرەوەی یاریگای خۆمان نەدۆڕاوین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button