ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دوو یاریزانی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر پاریس بێبەش دەبن

یاریگا –

بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە تواناكانی دوو یاریزانی بێ بەش دەبێت.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رافینیا دوو گۆڵ و ئاندرێس كریستێنسن گۆڵێك تۆمار كران و دوو گۆڵەكەی پاریسیش هەریەك لە عوسمان دێمبێلی و ڤیتۆر فێرێرا تۆماریان كرد.

لەو یارییەدا هەریەك لە سێرجی رۆبێرتۆ و كریستێنسن كارتی زەردیان وەرگرت و بەوەش بەهۆی كەڵەكە بوونی ژمارەی كارتەكانیانەوە لە یاری گەڕانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.

رۆبێرتۆ لە پێكهاتەی سەرەكی بوو لە خولەكی 61 یاریگای جێهێشت و كریستێنسنیش خولەكی 76 هاتە نێو یاریگا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button