ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆپالیگ

ورەی لیڤەرپوولییەکان بە گەڕانەوەی سێ ئەستێرە بەرزدەبێتەوە

ترێنت، ئالیسۆن و جۆتا ئامادەن

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول ورەی بە گەڕانەوەی سێ یاریزان بۆ راهێنانەکان بەرزبووەوە.

بە نزیکبوونەوەی یارییەکانی یەکلاییکەرەوەی پرێمەرلیگ و یۆرۆپالیگ، هەریەکە لە ترێنت ئالێکساندێر ئارنۆڵد، دیۆگۆ جۆتا، ئالیسۆن بەیکەر و ستێفان بایجێتیچ مەشقەکانیان دەستپێکردەوە.

کڵۆپ لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاتڵانتا لە قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ روونیکردەوە

بەدڵنیاییەوە پەلە لە گەڕانەوەیان ناکەین، ترێنت و جۆتا مەشقەکانیان پێکەوە دەستپێکردووە. دوو هەفتەیە زۆر خۆیان ماندوو کردووە و دوێنێش مەشقی باشیان لەگەڵ هاوڕێیان کردووە. با بزاین کاردانەوەی جەستەییان چۆن دەبێت. بەدڵنیاییەوە پێویستیمان بە تواناکانیان هەیە، بەڵام دەبێ بە باشترین شێوە ئامادەی یاریکردن بن.

لیڤەرپوول لەم وەرزە جامی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا و ئێستا لەگەڵ ئارسیناڵ بە هاوبەشی پێشەنگی پرێمەرلیگن.

یانەکەی مێرسیساید دوور لە یاریگای خۆی لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی ئاتڵانتای ئیتاڵی و خاوەن پلەی شەشەمی سێریا ئەی دەبێتەوە.

یەکشەممە لیڤەرپوول کاروانی ململانێی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر کریستال پاڵاس دەستپێدەکاتەوە و ئانفیڵد میوانداری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button