ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێپ گواردیۆلا توانج لە چیمەنی یاریگا و پێرێز دەگرێت

گواردیۆلا پەیوەندییەکی ئاگرینی لەگەڵ میدیاکانی مەدرید هەیە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی بە توانجەوە رەخنە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید دەگرێت.

بەر لە دەستپێکردنی یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتیدا، بڕیاری لە داخستنی بنمیچی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ درا و یارییەکەش 3-3 تەواو بوو.

پێپ گواردیۆلا لە دوای یارییەکە هێرشێکی ناڕاستەوخۆی کرد سەر پێرێز و داوایلێکرد زیاتر گرنگی بە چیمەنی یاریگاکە بدات.

چیمەنی یاریگاکە لە ئاستی ستانداردا نەبوو، بەڵام کاریگەری لەسەر یارییەکە نەبوو. گواردیۆلا مێژووێکی درێژی وەک یاریزان و راهێنەر لە یاریگاکە هەیە، جیا لەمەش پەیوەندییەکی ئاگرینی لەگەڵ میدیای پایتەختی ئیسپانیادا هەیە.

لە دوای یارییەکە گواردیۆلا گوتی

حەز دەکەم لە کاتی یارییەکاندا ئاسمان ببینم، بەڵام ئەوەی کراوە زۆر سەرنجڕاکێشە. بەڵام ئێستا تەنیا ئەوەی ماوە پێویستە گرنگی زیاتر بە چیمەنی یاریگاکە بدەن. دەبێ فلۆرێنتینۆ تەنیا گرنگی بە ئامادەکردنی چیمەنێکی باش بدات. هەروەک چۆن لە رابردوودا یاریگاکە وەک مافوور بوو.

چوارشەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیتیحاد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button