ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لایپزیگ وەبەرهێنانێکی خەیاڵی بە ئۆپێنداوە دەکات

یاریگا –

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی نرخی لۆیس ئۆپێندای یاریزانی دەستنیشان کرد و دەیەوێت بە فرۆشتنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەستبکەوێت.

ئەستێرە بەلجیکیەکە جێی بایەخی یانەکانی وەک لیڤەرپوول و چێڵسیە، بەتایبەت ئەوەی دواتریان کە وەک پلان بی لە جیاتی ڤیکتۆر ئۆزیمن بیری لێ کردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لایپزیگ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە سەر هێرشبەرەکەیان وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

یاریزانە 24 ساڵانەکە هاوینی ڕابردوو لە یانەی رینی فەرەنسیەوە بە بڕی 38.5 ملیۆن یۆرۆی پێشەکیی. لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەکەی بۆندسلیگا توانیویەتی لە 39 یاریدا 25 گۆڵ تۆمار بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button