راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

لە گەڕی کۆتایی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە چۆن دەبنە پاڵەوان؟

حیساباتەکانی پاڵەوانبوونی سێ یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی

یاریگا –

دوای ئەوەی ئاکرێ نەیتوانی نازناوی خولی نایابی کوردستان لەناو یاریگای خۆی یەکلا بکاتەوە، تاوەکو دوایین گەڕی خولەکە کێبڕکێکردن لەسەر نازناوی خولەکە بەردەوام دەبێت، تاوەکو دوایین ساتەکان ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە هیوایان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەمێنێت.

ئاکرێ دوای ئەوەی لە یاریگای خۆی لەگەڵ ئاراراتی میوانی یەکسان بوو، لە پێشەنگی خولەکە مایەوە بووە خاوەنی 49 خاڵ، نەیتوانی بەدەستهێنانی نازناوەکە مسۆگەر بکات، پێشمەرگەی هەولێری دووەم بە بردنەوەی لە شەقڵاوە بە ئەنجامی 4-1  زیاتر لە ئاکرێ نزیکبووەوە و بووە خاوەنی 48 خاڵ، شێروانەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دهۆکی بردەوە و لە پلەی سێیەم بووە خاوەنی 47 خاڵ.

لە گەرێ کۆتایی چی روودەدات؟

لە گەڕی کۆتایی خولەکە کە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بکرێت، ئاکرێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی چواقوڕنە، ئەگەر ئاکرێ لەو یارییە بباتەوە بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یاریی دوو رکابەرەکەی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.

ئەگەر لە گەڕی کۆتایی ئاکرێ لەگەڵ چوارقوڕنە یەکسان بێت یان بدۆڕێت، ئەوا دەبێت چاوی لە ئەنجامی یارییەکەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە بێت، کە لە گەڕی کۆتاییدا شێروانە لە کەلار میوانداریی پێشمەرگەی هەولێر دەکات، ئەگەر ئەنجامی هەردوو یارییەکەی ئاکرێ و چوارقوڕنە و یاریی شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر بە یەکسانبوون کۆتاییان بێت، ئەوا ئاکرێ دەبێتە پاڵەوان.

ئەگەر ئاکرێ لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە بدۆڕێت، شێروانە و پێشمەرگەی هەولێریش یەکسان بن، ئەوا ئاکرێ دەبێتە پاڵەوان، چونکە ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر یەکسان دەبێت، بەڵام بە رەچاوکردنی ئەنجامی یاریی نێوانیان ئاکرێ پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت، کە لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە لە پێشمەرگەی بردووەتەوە.

لە گەڕی کۆتایی ئەگەر ئاکرێ بەرامبەر چوارقوڕنە بدۆڕێت، پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە هەرکامێکیان ببەنەوە دەبنە پاڵەوانی خولەکە، پێشمەرگەی هەولێر بە جیاوازی خاڵ دەبێتە پاڵەوان، ئەگەر ئاکرێ لە دوایین گەڕ یەکسان بێت، شێروانە لە پێشمەرگەی هەولێر بباتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەکە، چونکە ئەوکات ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئاکرێ یەکسان دەبێت و بە رەچاوکردنی ئەنجامی یاریی نێوانیان یانەکەی گەرمیان پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button