ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لەگەڵ شوێنگرەوەی کڵۆپ رێککەوت

لە حوزەیرانی داهاتوودا، ئامۆریم لیڤەرپوولییە

یاریگا –

لە کۆتاییدا، روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆن ئامادەیە شوێنی یۆرگن کڵۆپ بگرێتەوە و ببێتە راهێنەری داهاتووی لیڤەرپوول.

راهێنەری 39 ساڵانی پۆرتوگالی، یەکێکە لە داواکراوە سەرەکییەکانی لیڤەرپوول و ئێستا ئامادەیە کاروانێکی نوێ لە ئینگلتەرا دەستپێبکات.

لە دوای بڕیاری چاڤی ئاڵۆنسۆ بە مانەوە لە بایەر لیڤەرکوزن، ئامۆریم بووە کاندیدی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کڵۆپ.

سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، ئامۆریم و لیڤەرپوول لەسەر گرێبەستێکی سێ ساڵە گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە کراون. ئێستا لیڤەرپوول و سپۆڕینگ لە دوا قۆناخی گفتوگۆکانی رێککەوتنن.

هەرچەندە بایرن میونشن کە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری تۆماس توخێل دەبێت، گرنگی بە ئامۆریم داوە و تەنانەت چێڵسیش پرسیاری لەبارەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button