ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

داعش هەڕەشە لە یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەكات

هەڕەشەی تیرۆریستی...

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان راپۆرتێكی شۆكهێنەریان پێش دەستپێكردنی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەربارەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر یاریگاكان بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ و بایرن میونشن دەست پێ بكات.

هەروەها رۆژی چوارشەممە كۆتا دوو یاری ئەو قۆناخە لە نێوان پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید و بۆرووسیا دۆرتمۆند بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی ئۆندا سیرۆ، داعش هەڕەشەی هێرشكردنە سەر یاریگاكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگی كردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، داعش لە رێگەی یەكێك لە دەزگا راگەیاندنەكانییەوە پەیامێكی بە ناونیشانی ” هەموویان بكوژن ” بڵاوكردووەتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە راگەیاندنراوەكەی داعشدا ناوی سەرجەم ئەو یاریگایانە هاتووە كە میوانداری یارییەكان دەكەن.

یارییەكانی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگاكانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئیمارات، پارك دۆ پرێنس و واندا مێترۆپۆلیتانۆ بەڕێوە دەچن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button