عێراقکوردستان

بۆ یاریەکەی بەرامبەر زەوڕا یانەی نەورۆز دوایین مەشقی خۆی ئەنجامدا

سبەی سێشەممە 9\4\2024 یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی عێڕاق بەڕێوە دەچێت و یانەی هەولێر بە ڕاهێنەری نوێ وە یاری دەکات.

یانەی نەورۆز ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوایین یەکەی مەشقی خۆی ئەنجامدا بەر لە بەڕێکەوتنیان بۆ شاری بەغداد بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی زەوڕا لە قۆناغی هەشتی جامی عێڕاق، لەم یاریەدا بە هۆی پێکانەوە یانەی نەورۆز لە تواناکانی یاریزان ویلنگتۆن تایرای بەڕازیلی و شوانە مەحمود بێ بەش دەبێت کلاودیۆ ماڕادۆناش بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور و  و بەشداریکردنی یاریزان محەمەد سامی تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە و ئەمڕۆ لە مەشقی یانەکە نەبینراوە، یانەی نەورۆز لە قۆناغی شازدەی جامەکە توانیبوی یانەی کارەبا لە پاڵەوانێتیەکە دەربکات و کەوتە بەرامبەر یانەی زەوڕا، دواتر بە ڕاکێشانی تیڕوپشک یاریگای یانەی زەوڕا لە شاری بەغداد دەبێتە شوێنی کێبڕکێی هەر دوو یانە لە کاتژمێر 9:30ـی شەو.

لە هەمان کاتدا یانەی هەولێر لە شاری بەغداد تایبەت لە یاریگای مەدینە بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات، ئەمڕۆ یانەی هەولێر ڕاهێنەری تیپەکەی حەیدەر عەبدولئەمیری دوورخستەوە و قەحتان جەسیر بۆ یاریەکەی سبەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت، هەولێر لە قۆناغی شازدە لە یانەی کەرخی بردبۆوە و یانەی نەفتیش سەرکەوتنی بە سەر یانەی نەفت تۆمار کردبوو.

یانەی مینا لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی شوڕتە دەکات و یانەی قوەی جەویش لە یاریگای شەعب بەرامبەر نەفتی میسان یاری دەکات، براوەی نێوان نەورۆز و زەوڕا بەرامبەر براوەی قوەی جەوی و نەفتی میسان یاری دەکات، براوەی نێوان هەولێر و نەفتیش بەرامبەر براوەی مینا و شوڕتە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button