ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

سێ یاریزانی سەرەکی مان سیتی بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکەن

یاریگا –

کایڵ وۆڵکەر، ناتان ئاکێ و یۆشکۆ ڤاردیۆل بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە.

کەمێک لەمەوبەر جۆی باری رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە بەرگریکارانی مانچێستەر سیتی، وۆڵکەر، ئاکێ و ڤاردیۆل بەهۆی پێکان بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە.

سبەی کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

هەر ئەمڕۆ شاندی یانە ئینگلیزییەکە بەرەو ئینگڵتەڕا گەشت دەکەن، بە ئەگەرێکی زۆر بلوو موون بۆ ئەو یارییە لە تواناکانی هەرسێ بەرگریکارەکەی بێبەش دەبێت.

لەلایەکی دیکە رۆژنامەنووس، سایمن ستۆن بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی میدیاکان مەشقەکانیان جێهێشت، وۆڵکەر دەرکەوت و بەتەنیا مەشقی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button