راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

چیرۆکی هەژار سابیر لەگەڵ یانەی ئاکرێ؛ لە خولی پلە دووەوە بەرەو پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –

هەژار سابیر نزیکە مێژوو لەگەڵ یانەی ئاکرێ بنووسێتەوە، تەنیا هەنگاوێک لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان دوورە، لەکاتێکدا 12 ساڵ لەمەوبەر هەژار سابیر لە خولی پلەدووی کوردستان وەکو یاریزان یاریی دەکرد.

هەژار سابیر (37 ساڵان) لەوەتەی رۆژی 3ـی دیسەمبەر/کانوونی یەکەمی 2023 راهێنەری یانەی ئاکرێیە، ئەو راهێنەرە لاوە 128 رۆژە راهێنەرایەتی یانەی ئاکرێ دەکات و سبەی سێشەممە ئەگەر ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان دەبێتە لاوترین راهێنەر لە مێژوودا نازناوی خولەکە بباتەوە.

هەژار سابیر لەگەڵ یانەی ئاکرێ وەکو یاریزان لە خولی پلە دووی کوردستانەوە یاریی دەکات، دوای 12 ساڵ نزیکە وەکو راهێنەری ئاکرێ ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

  • وەرزی 2011/2012 وەکو یاریزانی ئاکرێ لە خولی پلە دووی کوردستان بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان سەرکەوتن.
  • وەرزی 2014/2015 وەکو یاریزانی ئاکرێ لە خولی پلە دووی کوردستان بۆ خولی پلە یەک سەرکەوتن.
  • وەرزی 2017/2018 وەکو یاریزانی ئاکرێ لە خولی پلە یەک سەرکەوتن بۆ خولی نایاب.
  • وەرزی 2021/2022 وەکو یاریدەدەری راهێنەری ئاکرێ لە خولی پلەیەک سەرکەوتن بۆ خولی نایاب.
  • وەرزی 2023/2024 هەنگاوێک دوورە وەکو راهێنەری ئاکرێ لە یەکەم وێستگە و یەکەم وەرزەی کارکردنیدا ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

هەژار سابیری 37 ساڵان 128 رۆژە راهێنەرایەتی یانەی ئاکرێ دەکات، ئاکرێ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ هەژار سابیر، لە 22 یاری 12 بردنەوە و 7 یەکسان و 3 دۆڕانی بەدەستهێناوە، 28 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی لێکراوە و 10 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button