ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان هێرشبەرێکی مانچێستەر یونایتدی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

ئینتەر میلان ئانتۆنی مارسیالی هێرشبەری مانچێستەر یونایتدی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پلانیدایە گرێبەست لەگەڵ ئانتۆنی مارسیال واژۆ بکات.

گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، مانچێستەر گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و مارسیال ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

ئانتۆنی مارسیال

یانەکەی شاری میلان لە مێرکاتۆی زستانەی رابردووش بیری لە گواستنەوەی ئانتۆنی کردبووەوە، بۆیە لە مێرکاتۆی هاوینە دەست بە جوڵە دەکەن و دەتوانن بەبێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، ئینتەر هەوڵی گواستنەوەی ئالبێری گۆموندسنی هێرشبەری یانەی جێنوا دەدات، لە ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئایسلەندییە، مارسیال بە شوێنگرەوەیەک گونجاو دادەنێن.

مارسیالی تەمەن 28 ساڵان لەم وەرزە بەهۆی پێکان تەنیا 629 خولەک یاری کردووە، دوو گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە، دوایین ساتەکانی لە مانچێستەر بەسەردەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button