ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسكی دەستنیشان دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بیر لە شوێنگرەیەك دەكاتەوە بۆ جێگای رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەی.

گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لیڤا لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی نیكۆلاس ویلیامسی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلێتیك بلباو دەدات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، گرنگیپێدانی بارسێلۆنا بۆ ویلیامس نەگۆڕاوە، سەرەڕای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2027.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ویلیامس لەگەڵ بلباو 50 ملیۆن یۆرۆیە و یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت دوای باشبوونی بارودۆخی دارایی ئۆفەرێك بۆ گواستنەوەی پێشكەش بكات.

نیكۆلاس ویلیامس

ویلیامس لەگەڵ بلباو توانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button