عێراقگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایەکانی یاریی دهۆک و قوە جەوییەی راگەیاند

یاریگا –

بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەی دهۆک و قوە جەویە، یانەی دهۆک بە پێبژاردنی 35 ملیۆن دینار و ئەنجامدانی دوو یاری لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەران سزا درا. یاریزانێکی دهۆک و دوو یاریزانی قوە جەوییەش سڕکران.

لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایەکانی لەبارەی رووداوەکانی یارییەکەی قوە جەوییە و دهۆک لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند، یانەی دهۆک دوو یاری بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی لە یاریگای خۆی دەکات و لۆکاس مۆزیس و هومام تارق و محەمەد حەمید بۆ دوو یاریی سڕ دەکرێن.

سزایەکانی دهۆک و قوە جەوییە بەهۆی رووداوەکانی یاریی نێوانیان:

1- یانەی دهۆک بە پێبژاردنی 30 ملیۆن دینار سزادرا و دوو یاریی لەسەریەک بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لەناو یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.
2- لەبەر ئەوەی لەو یارییە یاریزانانی دهۆک زیاتر لە شەش کارتی رەنگاوڕەنگیان بەڕووا بەرزکراوەتەوە، یانەی دهۆک بە پێبژاردنی 5 ملیۆن دینار سزادرا.
3- لۆکاس مۆزیس بەرگریکاری دهۆک بە پێبژاردنی 15 ملیۆن دینار و دوو یاریی سڕکران سزادرا.
4- هەریەکە لە محەمەد حەمید و هومام تارق لە قوە جەوییە بە پێبژاردنی 15 ملیۆن دینار و دوو یاریی راگیران سزادران.

بابەتی زیاتر

Back to top button