ئه‌مریکائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆ

ریال مەدرید تیمێک بۆ چاودێری کردنی یاریزانێکی ئەرجەنتینی دەنێرێت

یاریگا –

دوای ئەوەی ریال مەدرید توانیویەتی لەم دواییانەدا بە گواستنەوەی یاریزانەکانی لە بازاڕی ئەمریکای باشوور، وەک فێدریکۆ ڤالڤێردی، ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆس سەرکەوتنی زۆر بەدەست بهێنێت، ئێستا چاودێری باردودۆخی یارزانێکتر لەو کیشوەرە دەکات.

ئێستا ریال مەدرید گەوهەرێکی دیکەی لە تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بە ناوی فرانکۆ ماستانتونۆ دەستنیشان کردووە و ئامادەیە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.

لەڕاستیدا وەک فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی پێکردووە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری پێشکەوتنی فرانکۆ ماستانتۆنۆی کردووە کە گرێبەستی لەگەڵ ریڤەر پلێتی ئەرجەنتینی هەیە.

بەپێی هواڵی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لۆس بلانکۆس ستافێکی تایبەتی ناردووە تاوەکوو لە نزیکەوە ئاگاداری هێرشبەرە تەمەن 16 ساڵەکە و ئاگاداری گەشەسەندنەکانی بن.

بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ریال مەدرید تاکە یانە نییە کە ئارەزووی گواستنەوەی ماستانتونۆ دەکات چونکە چێڵسیش ئارەزووی گرێبەست کردنی لەگەڵیدا هەیە و پێشتر تیمیکی ناردووە بۆ ئەوەی چاودێری بارودۆخی بکەن.

پاریس سانجێرمان، هەروەها چاودێری یاریزانە تەمەن 16 ساڵەکە دەکات و ئاگاداری هەر پێشهاتێکی دەوروبەری دەبێتەوە.

ماستانتونۆ لەم دواییانەدا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ریڤەر پلێت واژۆکرد و تاوەکوو 31ی کانوونی دووەمی 2026 گرێبەستی لەگەل یانە ئەرجەنتیینیەکە هەیە. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێکهاتووە لە 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازادکردنی، کە لە 10 رۆژی کۆتایی گواستنەوەی یاریزانان بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button