ئاسیاسعودیە

کەریم بێنزێما دەبێتە یەکەم یاریزانی خولی سعودیە جێبهێڵێت

یاریگا –

پێدەچێت کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحاد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێبهێڵێت.

بێنزێما کە لە هاوینی 2023 لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کرد، بەهۆی خراپی ئاستەکەی لەم تیپەدا لەلایەن هاندەرانی سعودیەوە رەخنەی زۆری لێدەگیرێت.

بێگومان له چەند رۆژی رابردوودا هەوڵیدا بەرگری له ئاستی خۆی بکات و جەختی لەوه کردەوه که ئه و کێشانەی رووبەرووی دەبێتەوە هۆکاری جۆراوجۆریان هەیە، گرنگترینیان جیاوازی کوالێتی یاریزانانی ریال مەدرید و ئیتیحاده .

لەم گفتوگۆیەدا بێنزێما باسی داهاتووی خۆیشی کرد و رایگەیاند کە هەر شتێک لەوانەیە و لە کۆتایی وەرزدا روو بدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لەبارەی ئەستێرە فەڕەنسییەکەوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوتی:

بەگوێڕەی سەرچاوەکانم ئەگەری ئەوە هەیە کە بێنزێما هاوینی داهاتوو ئیتیحاد جێبهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:

کەریم بەڕوونی رایگەیاندووە کە تەنیا ناتوانێت ئیتیحاد بەرەو سەرکەوتن ببات و بەتەنیا بەرپرسیار نییە لە ئەنجامە نائومێدکەرەکانی تیپەکەی.

پێویستە بگوترێ بێنزێم لەم وەرزەدا 26 یاری لە رکابەرییە جیاوازەکاندا بۆ ئیتیحاد ئەنجامداوە و تەنها 12 گۆڵی کردووە و 8 ئەسیستیشی لەو یارییانەدا هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button