فه‌ره‌نساگرنگترین

پێش یاریی بارسێلۆنا، كێشه‌یه‌كی نوێ لە نێوان ئێنریکی و ئێمباپێ دروست بوو

یاریگا –

پێش رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنزلیگ، کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی، لەگەڵ لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەکەی گرژییەکی نوێ له‌ نێوانیان دروست بوو.

کەناڵ پلەسی فڕەنسی دوای یارییەکەی پاریس سانجێرمان و کلێرمۆنت گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تیایدا دەردەکەوێت ئێمباپێ و ئێنریکی ناکۆکن لەگەڵ یەکتری و دەماقاڵێ دەکەن، هەردووکیان گلەیی و گازاندەیان لە یەکتری هەیە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ده‌رده‌كه‌وێت ئێمباپێ بە تووڕەییەوە قسە لەگەڵ ئێنریکی ده‌كات و یاریزانە فەرەنسییەکە زیاتر لە جارێک بە دەستەکانی ئاماژە دەکات، ئەمەش وەک بەڵگەیەکه‌ بۆ بێزاربوونی لە بڕیارەکانی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە.

ئێمباپێ له‌ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر کلێرمونت لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە خولەکی 69 بەشداریکرد و هاته‌ شوێنی راندال کۆلۆموانی و یارییه‌كه‌ش بە ئەنجامی 1-1 كۆتایی هات.

رۆژی چوارشەممە پاریس سانجێرمان لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button