ئه‌مریکاگرنگترین

لویس سوارێز بە باشترین یاریزانی مانگ دەستنیشانکرا

ئێل پیستێلێرۆ شوێنی مێسی پڕکردووەتەوە

یاریگا –

لویس سوارێز دوای بەشداریکردنی لە حەوت یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئەمریکی دەستنیشانکرا.

سوارێز لە مانگی رابردوودا پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی لە خولی ئەمریکیدا هەبوو، ئەمە یەکەمجارە یاریزانێکی ئینتەر مەیامی دووجار لەسەریەک خەڵاتی باشترینی مانگ وەردەگرێت.

ئەستێرە ئوروگواییەکە ئاستێکی زۆر بەرز لەگەڵ یانەکەی مەیامی پێشکەش دەکات، بە یارمەتی گۆڵەکانی سوارێز، ئێستا مەیامی لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا دێت.

مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە سێ یاری رابردووی مەیامیدا نەکردووە، بەڵام سوارێز شوێنیگرتەوە و یارمەتی یانە پەمبەپۆشەکانیدا.

بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە (02:30) مەیامی رووبەڕووی کۆلۆرادۆ راپیدس دەبێتەوە و بەرەبەیانی پێنجشەممەش، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف، بەرامبەر مۆنتێری مەکسیکی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button