ئینگلتەراگرنگترین

لویس نانی: گارناچۆ هاوشێوەی رۆناڵدۆ نییە

نانی بە ئاستی گارناچۆ سەرسامە و رایەکی تایبەتی هەیە

یاریگا –

ئالێخاندرۆ گارناچۆ، خەریکە شوێنێکی تایبەت لە دڵی هاندەرانی مانجێستەر یونایتد بۆ خۆی دەکاتەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی دوو گۆڵی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی کرد، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە ئەنجامی 4-3 لە ستامفۆرد بریج دۆڕان. گارناچۆ زۆر لەلایەن هاندەرانەوە ستایش دەکرێت و زۆر بە کریستیانۆ رۆناڵدۆش سەرسامە، بەڵام لویس نانی، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد رایەکی جیاوازی هەیە.

نانی کە پێشتر بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مان یونایتد و هەڵبژاردەی پۆرتوگال یاریکردووە، لەبارەی لێکچوونی گارناچۆ و رۆناڵدۆ، بەمشێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەی میرەر کرد.

کاتێک سەیری گارناچۆ دەکەم، خۆمم بیردەکەوێتەوە، تەنانەت درێسی ژمارە 17 دەپۆشێت، کە هەمان ژمارەی من بوو. کاتێک لەم وەرزەدا، ژمارەی درێسەکەی گۆڕی، گۆڵی زیاتری کرد و ئەمەش کارێکی باشبوو بۆ ئەو. گارناچۆ لە بڕینی یاریزانان ناترسێت و ئەسیستی جوان دەکات، بەڕاستی یاریزانێکی زۆر باشە و ئاستی خۆی زۆر بەرەوپێش بردووە. شێوازی یاریکردنی لەمنەوە نزیکە نەک لە رۆناڵدۆ. گارناچۆ یاریزانێکی زۆر ژیرە و داهاتووێکی گەورەی دەبێت، دەتوانێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان یارمەتی مان یونایتد بدات.

سەرەڕای ئاست بەرزی گارناچۆ لە دوو مانگی رابردوودا، کەچی مان یونایتد نەیتوانی ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنێت و ئێستا بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی شەشەمی پرێمەرلیگدایە و ئەرکی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو قورسە.

نانی لە ساڵی 2007 تاوەکو 2015 یاری بۆ مانچێستەر یونایتد کرد، چوار نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک، جامی خول و مۆندیالی یانەکانی بردەوە.

گارناچۆ ئێستا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پێکهاتەی ئێریک تێن هاخ، سبەی یەکشەممە لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button