عێراقکوردستانگرنگترین

بلیتێکی یاریی زاخۆ و دهۆک بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار فرۆشرا

یاریگا –

بلیتێکی یاریی زاخۆ و دهۆک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار فرۆشرا.

لەو 100 بلیتەی لە شوێنی VIP بۆ یارییەکەی زاخۆ و دهۆک لە گەڕی بیست و یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق خرایە روو، دوای ئەوەی سەرجەم بلیتەکان فرۆشران، دوایین بلیتی VIP لەلایەن دەستەی هاندەرانی زاخۆ لە رێگای زیاکردنێکی ئاشکرادا خرایە روو، بلیتەکە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار فرۆشرا.

دلژار عەدنان، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’دەستەی هاندەرانی یانەکەمان بلیتێکی VIPـی یارییەکەی زاخۆ و دهۆکیان بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار فرۆشتووە، ئێمە وەکو یانەی زاخۆ 100 بلیتی تایبەتمان پێدابوون، ئەوان دوایین بلیتی یارییەکەیان لە زیادکردنێکی ئاشکرا فرۆشتووە، کە لە رێگای سۆشیاڵ میدیا پرۆسەی زیادکردنەکە بەڕێوەچوو’.

سبەی شەممە کاتژمێر 21:00 زاخۆ لو یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە گەڕی بیست و یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی دهۆک دەکات، کە بە رێککەوتنی هەردوولا بڕیار دراوە هاندەرانی دهۆک لەو یارییە ئامادە نەبن و تەنیا هاندەرانی زاخۆ لەناو یاریگا دەبن.

لە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک و زاخۆ لە یاریگای دهۆک بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، کە زاخۆ بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و دهۆکیش بە 32 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button