ئینگلتەراگرنگترین

فۆدن: لە ئاستی ئەم یاریزانەی سیتیدا هیچم بۆ ناوترێت!

یاریگا –

فیڵ فۆدنی ئەستێرەی مان سیتی سەرسامی خۆی بە یاریزانێکی یانەکە دەربڕی بە جۆرێک کەو ئەو بە گرنگترین رەگەزی سیتیزنسی ناو برد.

ئەم هەفتەیە کوڕانی پیپ گواردیۆلا قەرەبووی یەکسانبوونەکەی بەرامبەر ئارسیناڵیان کردەوە و بە چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک ئەستۆن ڤیلایان تووشی شکست کرد. لەو یارییەی کە خودی فۆدن هاتریکی کرد، بەڵام هێشتا پێی وایە ئەنجامەکانیان کاریگەری رۆدریگۆ هێرناندێزی ئیسپانییە.

فۆدن دوای یارییەکە وتی

هیچم بۆ ناوترێت سەبارەت بە رۆدری. ئەو دەتوانێت هەرچیەک بکات کە دەیەوێت. بەڵام لای من ئەو ١٠٠% باشترین ناوەڕاسکاری بەرگریە لە جیهاندا. دەتوانێت هەموو شتێک بکات. گۆڵ تۆمار دەکات، بەردەوام لە نزیک ناوچەی سزای بەرانبەر دەیبینیت، یاریزان دەبڕێت. من هیچ خاڵێکی لاواز لە یاریکردنیدا نابینم. بە لای منەوە ئەو گرنگترین یاریزانی ئێمەیە. هەر کاتێک ئەو یاریی نکات، جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لەو یاریەیش جێ دەستی خۆی بە گۆڵێک و ئەسیستێک جێ هێشت و ئاستێکی سەرنجراکێشی پێشکەش کرد.

نەک هەر فۆدن، جارێکیتریش پیپ گواردیۆلا سەرسامی خۆی بۆ رۆدری دەبڕی و بە یاریزانێکی تەواو و بێ کەموکورتی وەسفی کرد.

بۆ زانین، کۆتا دۆڕاندنی مان سیتی کە رۆدری یاری کردبێت، دەگەڕێتەوە بۆ ٥ی مانگی فێبرایەری ٢٠٢٣ واتا زیاتر لە ساڵێک. هاوکات خاوەنی درێژترین زنجیرەی بێ شکستە لەسەر ئاستی هەر یاریزانێکی دیکەی یانەیەکی ئینگلیزی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان کە پتر لە ٦٣ یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button