راپۆرتی تایبەتسعودیەگرنگترین

ئەستێرە و راهێنەرە بەناوبانگەکانی ئەوروپا لەبارەی مانگی رەمەزانەوە چی دەڵێن؟

یاریگا –

ئەو یاریزانە و راهێنەرانەی ناموسڵمانن بە شێوازی جیاواز و بۆچوونی جیاواز باسی مانگی رەمەزانی پیرۆزیان کردووە، بەشێکیان بە سەرسامییەوە باسی دەکەن و هەندێکیشیان هێندە بەو ئەرکە ئاینییەی موسڵمانان سەرسامن بڕیاریان داوە لەگەڵ موسڵمانان بەشدار بن و بەڕۆژوو بن.

میترۆڤیچ بەڵێنی داوە ئەم رەمەزانە بەڕۆژوو بێت

ئالێکساندەر میترۆڤیچ یاریزانی سڕبی یانەی هیلالی سعوودی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەڵێت بڕیارم داوە ئەم مانگە بەڕۆژوو بم، دەشڵێت :’مانگی رەمەزان شتێکی جیاوازە، من زۆرم حەز لێیە و بەڵێنم بە چەند یاریزانێکی یانەکەمان داوە بەڕۆژوو بم، چەند رۆژ ماوە؟ 10 رۆژ ماوە؟ زۆر باشە ئەزموونێکی جیاواز دەبێت، شتێکی زۆر جوانە کاتێک دەبینم خەڵکی رێز لەم نەریتە دەگرن’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: ئەوەی لە رەمەزان روودەدات نامۆ و سەرنجڕاکێشە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودیش یەکێکە لەو یاریزانانەی بەهۆی ئەوەی لە سعوودیە دەژی، لە نزیکەوە شارەزای مانگی رەمەزان و بەڕۆژووبوون بووە، لە لێدوانێکی میدیای خولی رۆشن لیگی سعووی دەڵێت :’کاتێک مانگی رەمەزان دەستپێدەکات ئێمە شەوانە کاتژمێر 10 مەشق و راهێنانەکانمان دەکەین، سەرەتا ئەم شتە بۆ من زۆر نامۆ بوو، بۆ من زۆر جیاواز بوو شەوان راهێنان بکەم، بەڵام ئەزموونێکی جیاوازە و دڵخۆشم بەوەی لەم ساتانە دەژیم، چونکە ئەم ئەزموونانە فێری کلتور و نەریتی ئاینی جیاوازت دەکەن’.

کلۆپ رێگا بە یاریزانەکانی دەدات بەڕۆژوو بن و کاتی یارییەکانی لەبەر ئەوان دەگۆڕی

یۆرگن کلۆپ بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەمیشە لە یانەکەی چەند یاریزانێکی موسڵمان هەبوون، پێشتر ساڵی 2019 پێش یارییەکیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ گوتی :’ئاین شتێکی تایبەتە و من بە تەواوەتی لەمە دەگەم، من ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی بەڕۆژووبوونی یاریزانە موسڵمانەکان بڵێم، چونکە ئەوان لە رۆژانی راهێنانەکان زۆر باش و بەهێز دەردەکەون’.

سادیۆ مانێ، یاریزانی سەنیگالی پێشووی لیڤەرپوول و ئێستای نەسڕی سعوودی لەبارەی هەڵسوکەوتی کلۆپ لەگەڵ یاریزانە موسڵمانەکان دەڵێت :’جارێکیان داوامان لە هێندرسۆن کاپتنی تیپەکەمان کرد قسە لەگەڵ کلۆپ بکات، رازی بکات بەیانیان مەشق و راهێنانەکانمان بکەین و لە مانگی رەمەزاندا خشتەی کاتی راهێنانەکانی یانەکەمان بگۆڕین، کلۆپ رەزامەندیی دا’.

رۆجێرز: بەڕۆژووبوون هێز و وزەی زیاتر بە یاریزانە موسڵمانەکان دەدات

برێندان رۆجێرز، راهێنەری پێشووی لێستەر سیتی لە وەرزی 2021/2022 لەبارەی بەڕۆژووبوونی ویلی فۆفانا یاریزانی موسڵمانی یانەکەی گوتی :’پێموایە بەڕۆژووبوون هێز و مۆراڵی فۆفانا زیاد دەکات، سەرەڕای ئەوەی هیچ ناخوات و ناخواتەوە کەچی لە راهێنانەکان بەهێز دەردەکەوێت، ئەمەش بەهای راستەقینەی بەڕۆژووبوون دەردەخات’.

@filmarma

دوايت يورك لاعب مانشستر يونايتد السابق لـ في_المرمى: خضت تجربة #الصيام وأرى أن الأمر ممتع #Ramadan2024 #رمضان_2024

♬ original sound – في المرمى

دوایت یۆرک: سێیەم ساڵە لەگەڵ موسڵمانان لە مانگی رەمەزان بەڕۆژوو دەبم

دوایت یۆرک، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد کە ئێستا لە سعوودیە وەکو رەخنەگری وەرزشی کار دەکات، لەبارەی بەڕۆژووبوونی دەڵێت :’دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر داوای هاوڕێیەکم بڕیارمدا بەڕۆژوو بم، گەرچی هەفتەی یەکەم تۆزێک قورس بوو، بەڵام دواتر لەسەری راهاتم و لەگەڵ موسڵمانەکان بەڕۆژوو دەبووم، ئەم رەمەزانەش بەڕۆژوو دەبم، لە خۆرهەڵاتنەوە تاوەکو خۆرئاوابوون هیچ ناخۆم و ناخۆمەوە، زۆر چێژی لێوەردەگرم’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button