ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا هۆکاری بەشداری نەکردنی هالاند لە یارییەکەی ئاستۆن ڤیلا ئاشکرا دەکات

بەشداری نەکردنی هالاند پەیوەندی بە لایەنی هونەرییەوە نییە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی هۆکاری بەشداری نەکردنی ئێرلینگ هالاند لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا ئاشکرا دەکات.

پێچەوانەی پێشبینییەکان، گواردیۆلا بەشداری بە هالاند و کێڤن دی بڕۆین لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیلا نەکرد، سەرەڕای ئەمەش سیتی بە ئەنجامی 4-1 یارییەکەی بردەوە.

بەهۆی دابەزینی ئاستەکەی لە یاری سەرەتای ئەم هەفتەیەی بەرامبەر ئارسیناڵ، رەخنەی زۆر لە هالاند گیرا و تەنانەت رۆی کین، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە بەرنامەیەکی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسدا رایگەیاند، هالاند وەک یاریزانێکی کوالێتی پلەسێی ئینگلتەرایە نەوەک پرێمەرلیگ.

لە دوای یارییەکە رۆژنامەنووسان هەرزوو پرسیاری هۆکاری بەشداری نەکردنی هالاندیان لە پێپ کرد

دوای دوو رۆژ و نیوی دیکە، یارییەکمان بەرامبەر کریستال پاڵاس لە ناوەڕاستی رۆژدا هەیە، پێم وایە تەواوی یانەکانی پێشەوە، پێکهاتەیەکی باشییان هەیە و بە دڵنیاییەوە ئێمەش هەمانە. ئەمڕۆ خۆمان ئەم جۆرە بڕیارەماندا.

مانچێستەر سیتی یاری یەکلاییکەرەوەی گەورەی لەم مانگەدا هەیە، لە لایەک ململانێ لەسەر پرێمەرلیگ دەکات و لە لایەکی دیکەش لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button