ئاسیائۆڵێمپیادی پاریسعێراقکوردستان

سێ یاریزانی کورد بۆ جامی ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کران

رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بۆ جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان کە لە قەتەڕ بەڕێوە دەچێت، سێ یاریزانی کوردی بانگهێشت کردووە.

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان و گەیشتن بە ئۆڵێمپیادی پاریس کە بڕیارە ئەم هاوینە ئەنجامبدرێت، ڕازی شنێشلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق پێکهاتەی کۆتایی بۆ پاڵەوانێتیەکە ڕاگەیاند کە تیایدا سێ یاریزانی کورد دەبینرێن ئەوانیش هەریەک لە هەڵۆفایەق یاریزانی یانەی هەولێر و بڵند ئازاد یاریزانی یانەی دیغرافشابی هۆڵەندی و ڕۆمان دۆڵاشی یاریزانی یانەی تۆرینۆی ئیتاڵین، پێهاتەکە پێکدێت لە کەمیل سەعدی ، حوسێن حەسەن ، حەسەن عەباس ، زەید تەحسین ، ئەحمەد مەکەنزی ، یوسف ئیمام ، ڕۆمان دۆڵاشی ، عەلی موسەوی ، بڵند ئازاد ، کەڕاڕ سەعد ، مونتەزڕ عەبدولحەمید ، هەڵۆ فایەق ، زەید ئیسماعیل ، نیهاد محەمەد ، کەڕاڕ محەمەد ، عەلی جاسم ، مستەفا سەعدون ، ئەمین حەمەوی ، ڕەزا فازڵ مونتەزڕ محەمەد ، محەمەد هەیسەم ، سالم ئەحمەد ، حوسێن عامر ، عامر مجباس ، حەسەن خالید.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق لە کۆمەڵەی خۆی لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی سعودیە و تاجکستان و تایلەند یاری دەکات و بڕیاریشە 15ـی ئەم مانگە یارییەکانی دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button