ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی هەرگیز گواردیۆلا دوور ناخرێتەوە لە پۆستەکەی؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا، ناوێکی دیاری تۆپی پێی مۆدێرن و خاوەنی سێ ئەزموونی جیاواز لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا، بایەرن میونخ و ئێستایش لەگەڵ مانچێستەر سیتی، رووی نەداوە لە هیچ کام لەو یانانە پرسی دوورخستنەوەی بەهۆی ئاست و ئەنجامەکانەوە بوروژێنرێت.

رۆژنامەنووسێک ئەم سەرنجەی کردە پرسیار لە راهێنەر ئیسپانییە و لە پێش یارییەکەی ئەستۆن ڤیلا ناوبراو بەم  جۆرە وەڵامی دایەوە:

با نهێنیەکەیت پێ بڵێم. دوور ناخرێمەوە، چونکە یاری دەبەینەوە. ئەگەر نەبەینەوە دوور دەخرێمەوە. لەبەر ئەوە نییە کە پرچم لەوانیتر باشترە. دوور ناخرێمەوە، هیی ئەوەیە کە زۆرێک لە یارییەکان دەبەینەوە. لەم وڵاتە (ئینگلتەرا) کاتێک هێشتا گەنجتر بووم، نەریتەکە وابوو راهێنەر بهێڵرێتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ ڕوو دەدات، ئەو فشارە زۆرەی کە هەیە، هەبوونی وەبەرهێنانێکی زۆر، وەک ئەوەی کە تێدەگەم فشارێکی زۆر هەیە. هەندێ جار کار دەکات و هەندێ جاریش نایکات. شتەکەی ئاوایە. دەبێت خۆت بگونجێنیت.

گواردیۆلا هەشتەم وەرزی خۆی لەگەڵ سیتیزنس بەسەر دەبات و لەگەڵ شینپۆشە ئاسمانییەکانی مانچێستەریشدا نەوەستا لە چنینەوەی نازناوەکان تا گەیشت بە چامپیۆنزلیگ. ئەوە پاش ئەوەی لە بایەرن میونخ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی وازی هێنا بەڵام جامە دوو گوێچکەکەی لە ئامێز نەگرت وەک سەردەمە زێڕینەکەی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button