ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ هەڵوێستی خۆی لەبارەی جێهێشتنی ریال مەدرید یەكلایی دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا، پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە داهاتووی لوكا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا چەندین سەرچاوە باسیان رۆیشتنی ئەستێرە كرواتیەكە لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە ریزەكانی یانە شاهانەكە دەكرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، سەرەڕای كەمی بەشداریكردنی لە یارییەكانی یانەكەیدا، لوكا بڕیاریداوە لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بێت و لەو یانەیە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، مۆدریچ دەزانێت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنیدا ناتوانێت وەك جاران یاری بكات، بەڵام دەیەوێت لە مەدرید بەردەوام بێت.

لوكا مۆدریچ

لەم وەرزەدا مۆدریچ بەشداری لە 34 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button