عێراق

دوو ڕاهێنەر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستیان لەکار کێشایەوە

دوای یارییەکانیان لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ڕاهێنەری یانەی زەوڕا و یاریدەدەری ڕاهێنەر لە یانەی کەرخ دەستیان لە کار کێشایەوە.

حوسام بەدری میسڕی ڕاهێنەری یانەی زەوڕا دوای یەکسان بوونیان لەگەڵ یانەی نەجەف ئەمڕۆ ئێوارە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردوو لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە قبوڵکرا، ئەحمەد عەبدولجەباری یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی کەرخیش دوای یاری ئەمڕۆیان کە بە یەکسان بوون کۆتایی هات دەستی لەکار کێشایەوە کە پێشووتر وەک ڕاهێنەری یەکەم لە تیپەکە کاری دەکرد بەڵام یانەی کەرخ گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری میسری هەیسەم شەعبان واژۆ کرد و ئەحمەدیش وەک یاریدەدەر بەردەوام بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا یانەی زەوڕا ئەمشەو کۆبوونەوەی نائاسایی دەکەن و سێ ڕاهێنەر دەستنیشان دەکەن بۆئەوەی ئەرکی تیپەکەی پێبسپێرن ئەوانیش هەریەک لە قەحتان جەسیر و عیسام حەمەد و حەکیم شاکر بەربژێری سەرەکین و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕیاری کۆتایی دەدرێت لە بارەی دیاریکردنی ڕاهێنەری یانەی زەوڕا.

 

Back to top button