ئینگلتەرا

دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ دەکەن

یاریگا-

هەردوو یانەی ئارسنیناڵ و تۆتنهام، بە گرێبەستێکی گرانبەها هەوڵی گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیساک، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ دەدەن.

نیوکاسڵ دوای گواستنەوەی خاوەندارییەتی یانەکە بۆ سعودیەکان، توانی رۆژانی خۆش بەسەر ببات و لە سەرەتای ئەم وەرزەدا ئەنجامی قبوڵکراو بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەم رەوتە بەردەوام نەبوو و ئێستا وا دیارە رووبەڕووی کێشەی نوێ بوونەتەوە.

دارێن ئیڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کێشەی داراییان هەیە و بەو پێیەش رەنگە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ناچاربن ژمارەیەک لە یاریزانیان بۆ فرۆشتن دابنێن.

هەرچەندە پێشتر ئیدی هۆو رایگەیاندبوو کە یانەکە ئامادە نییە ئیساک بفرۆشێت، بەڵام ئۆفەرێکی بەرچاو لە لایەن ئارسیناڵ و تۆتنهامەوە دەتوانێت بیروڕاکانیان بگۆڕێت، یۆژنامەی سەنیش بڵاویکردەوە کە کێبڕکێی نێوان هەردوو یانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە.

پێشتر نیوکاسڵ رایگەیاندبوو کە ئامادەنین دەستبەرداری ئەم یاریزانە بە کەمتر لە 130 ملیۆن یۆرۆ بن، ئەوەش ماوە بزانرێت کام یانە سەرکەوتوو دەبێت لە پێدانی ئەو بڕە زۆرە و گواستنەوەی بۆ ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button