ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئانچێلۆتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی پلانێکی نوێ دادەنێت

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید دەیەوێت بە باشترین و بەهێزترین شێوە رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە.

ریال مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە هاوشێوەی وەرزی رابردوو رووبەڕووی یارییەکی دووبارە و سەخت دەبێتەوە و پێویستە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاری رۆیشتنی ئەم قۆناغەدا میوانداری گواردیۆلا و خوێندکارەکانی بکات.

وەرزی رابردوو ریال لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئەم تیپە بووەوە و لە دوو یاری سەختدا بە ئەنجامی 5-1 تووشی شکست بوو و ماڵئاواییەکی تاڵی لەم رکابەرییە کرد و دواجار سیتی بۆ یەکەمجار سەرکەوتوو بوو جامی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ بەرز بکاتەوە.

ئێستا وا دیارە ئانچێلۆتی بڕیارە پلانێکی تایبەت بۆ ئەم دیدارە لەبەرچاو بگرێت و هیوادارە بتوانێت بە تەواوی ئەو شکستە لەبیر بکات کە تیپەکەی وەرزی رابردوو تووشی بوو و دەیەوێت شەوێکی سەخت بۆ رکابەرەکەی دروست بکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، ئانچێلۆتی بەنیازە شەش مەشق و راهێنان تا وادەی یارییەکە، کە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووە ئەنجام بدات، هەروەها بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ جود بێلینگهام و فێدریکۆ ڤالڤێردی کە دوو ئەستێرەی گرنگن لەم یارییەدا داناوە.

هەروەها داوای لە راهێنەری جەستەیی ریال مەدرید کردووە بە تایبەتی لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە مەشق و راهێنان بکات بۆ ئەوەی لە باشترین بارودۆخدا بۆ ئەم یارییە ئامادە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button