سعودیەگرنگترین

هۆتێلێک دەیەوێت تەختی خەوتنی رۆناڵدۆ بفرۆشێت

تەواوی داهاتەکەی بۆ رێخکراوێکی خێرخوازی تەرخان دەکرێت

یاریگا –

تەختی خەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕی سعودی لە زیادکردنێکی ئاشکرا بە زیاتر لە پێنج هەزار یۆرۆ دەفرۆشرێت.

خاوەنی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەشتی سلۆڤینیای کرد و لە هۆتێلی گراند پلازا لە لوبیانا، پایتەختی وڵاتەکە خەوت. هەرچەندە رۆناڵدۆ خەوێکی باشی نەبووە، چونکە بە ئەنجامی 2-0 بە سلۆڤینیا دۆڕان.

هاندەرێکی زۆری پۆرتوگال و رۆناڵدۆ لە بەردەم هۆتێلەکە کۆبوونەوە، تاوەکو لە نزیکەوە رۆناڵدۆ ببینن. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە، خاوەنی هۆتێلەکە بڕیاریداوە ئەو تەختی خەوتنە بفرۆشێت، کە رۆناڵدۆ شەوێک لەسەری خەوتووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
وێنەی نموونەی تەختی خەوتنی رۆناڵدۆ لە هۆتێلی گراند پلازا – لوبلیانا، سلۆڤینیا

هۆتێلی گراند پلازا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای POP TV-ی میدیایی ئاشکرایکردووە، تەختی خەوتنی رۆناڵدۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشن و داهاتەکەی دەبەخشنە رێکخراوێکی خێرخوازی. لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە

لەبەر ئەوەی رووداوەکە زۆر ناوازەیە، بۆیە دەمانەوێت دەرفەتێکی ناوازە بە هاندەرانیش بدەین، چونکە نازانین کەی جارێکی دیکە شەڕەفی میوانداریکردنی رۆناڵدۆمان لە سلۆڤینیا دەبێت. لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، دەمانەوێت ئەو تەختی خەوە بفرۆشین کە رۆناڵدۆ لەسەری خەوتووە.

نرخی دەستپێکی فرۆشتنی تەختی خەوتنەکە بریتییە لە 5000 یۆرۆ و پێشبینی دەکرێت، هەواداری رۆناڵدۆ لە سلۆڤینیا و ئەوروپا، بەشداری تێدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button