ئیسپانیاگرنگترین

هاوتیمێکی پێشووی ئێمباپێ یانەی داهاتووی ئەستێرە فەرەنسییەکە ئاشکرا دەکات

ئاندێر هێرێرا باسی یانەی داهاتووی کیلیان دەکات

یاریگا –

ئاندێر هێرێرا، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای ئاتلێتیک بیلباو باس لە یانەی داهاتووی کیلیان ئێمباپێ دەکات.

گرێبەستی ئێستای کیلیان لە کۆتایی ئەم وەرزە لە پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.

هێرێرا بەشداری لە بەرنامەی رۆژنامەنووس ئێل چیرینگیتۆی رۆژنامەنووس نیکۆ رۆدریگێز کرد

من ئێمباپێ لە مەدرید دەبینم، بەدڵنیاییەوە رۆژێک لە رۆژان روودەدات و رێچکەکان دەگۆڕێن. شتێکی یەکلاییکەرەوەیە ئێمباپێ یاری بۆ گەورەترین مێژووی تۆپی پێ دەکات.

پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات و هێرێرا، هاتیمی پێشووی ئێمباپێ پێی وایە، گواستنەوەی کیلیان هەر روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button