ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی رامسدەیڵ لە ئارسیناڵ نادیارە

ماگپایس لە نزیکەوە چاودێری دەکات

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد لە ئێستاوە چاودێری ئاڕۆن رامسدەیڵ، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ دەکات.

لە دوای گواستنەوەی دەیڤد رایا بۆ ئارسیناڵ، رامسدەیڵ بووەتە گۆڵپارێزی یەدەک، سەرەڕای پێشکەشکردنی وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا لە وەرزی 2022/2023دا، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی بەشدارییەکانی، دەیەوێت ریزەکانی یانە لەندەنییەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا رامسدەیڵ بگوازێتەوە، هەرچەندە نیک پۆپ یەکێکە لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ، بەڵام بەهۆی پێکان بۆ ماوەیەکی درێژ دابڕا و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێتەوە یاریکردن و ئێدی هاو، راهێنەری ماگپایس بە ئاستی مارتن دوبراڤکا رازینییە.

ئێدی هاو لە ساڵی 2017 کاتێک راهێنەری بۆرنمس بوو، گرێبەستی لەگەڵ رامسدەیڵ واژۆ کرد.

ئارسیناڵ خەریکی کێبڕکێی بردنەوەی پرێمەرلیگە و چوارشەممە میوانداری لوتن تاون دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button