ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی هیوایەکی گەورەی بە یامالە

چاڤی ستایشێکی زۆری یامال دەکات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا پێی وایە لامین یامال دەتوانێت بگاتە ترۆپک.

چاڤی ستایشێکی زۆری کەسایەتی و گەشەسەندنی یامالی کرد و پێی وایە توانای گەورەی بۆ گەیشتن بە ترۆپکی تۆپی پێ هەیە، چاڤی لە پرێس کۆنفرانسێکدا روونیکردەوە

یامال زۆر ئارامە و بە باشی هەموو شتێک دەخوێنێتەوە، ئامادەیە هەموو روداوێک هەرس بکات و ئەمەش کارێکی باشە. سەرەڕای بچووکی تەمەنییەوە، کەسێکی پێگەیشتووە و هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات و باش لە دۆخی ئێستای خۆی تێدەگات. کەسێکی زۆر خاکەڕاییە و ئەوەی پیشانداوە کە کەسێکی جیاوازە. یامال گەنجە و خەریکە گەشەی زیاتر دەکات.

سەرەڕای تەمەن بچووکەکەی، یامال بەشداری لە 29 یاری لە لالیگای ئەم وەرزەدا کردووە. شەش گۆڵ و حەوت ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان هەیە. جیا لەمەش یامال بەشداری لە 13 گۆڵدا کردووە، ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە، جواو فێلیکس و فێران تۆرێس بەیەکەوە بەشداریان لە 15 گۆڵدا کردووە و رافینیا بەشداری لە 16 گۆڵدا کردووە.

یامال شەش یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بەر لەوەی ببێتە یاریزانی ئیسپانیا، مافی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکانی مەغریب و گینیایی کەمەرەیی هەبوو، چونکە دایک و باوکی دوو وڵاتینامەی جیاوازییان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button