عێراقگرنگترین

هەولێر لە خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی نەبردەوە

لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی هەولێر تووشی یەکسان بوونێکی تر هات ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی نەفتی ناوەڕاست.

یانەی هەولێر لە شاری نەجەف لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بووە میوانی یانەی نەفتی ناوەڕاست و دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا، ئەمجەد ڕازی سەرەتا یانەی هەولێری کردە خاوەن گۆڵی یەکەم کاتێک لە خولەکی 88 یاریەکە بە لێدانی سزا گۆڵەکەی تۆمار کرد، دواتر یانەی نەفتی ناوەڕاست لە خولەکی 90+5 یاریزان ئەحمەد عەبدولحوسێن گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمار کردن، بەمەش یانەی هەولێر نەیتوانی سەرکەوێت بە سەر خراپترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەفتی ناوەڕاست لە کۆی 20 یاری 10 خاڵی هەیە تا ئێستا هیچ سەرکەوتنێکی لەم وەرزە تۆمار نەکردووە و خاوەن 10 یەکسان بوون و 10 شکستە وە تەنها 6 گۆڵیان لە خولەکە تۆمار کردووە و 27 گۆڵیشی لێکراوە.

جگە لە لە دەستدانی دووخاڵی یاریەکە، یانەی هەولێر یاریزان شێرکۆ کەریمیشی لەم یاریە لە دەستدا کاتێک لە سەرەتاکانی یاری بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و خەلیفە ئەبو بەکر هاتە شوێنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button