ئیسپانیاگرنگترین

داوای سڕکردنی لیڤاندۆڤسکی و کانسێلۆ لە کلاسیکۆ ده‌كرێت

یاریگا –

کارلۆس گۆنزالێز رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا پێی وایە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و جواو کانسێلۆی هاوڕێی نابێ لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری بکەن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە به‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ناسراوە، پێی وایە ئەو دووانە دەبێت سزایەکی قورس بدرێن، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست کارتی زەردیان بەرامبەر لاس پاڵماس وەرگرتووە.

ئەو دووانە لە قۆناخی داهاتوو بەرامبەر کادیز، کە پێش یاریی کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیال مەدریده‌، بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانیانه‌وه‌ به‌شداری ناكه‌ن.

گۆنزالێز نووسیویەتی: ئەوەی لیڤاندۆڤسکی و كانسێلۆن کردیان مایه‌ی شەرمەزاریبوو ، کاتێک گۆرانكاری به‌ لیڤا كرا، بە ئەنقەست سەیری لایەنی بەرامبەری کرد و نەهاتە دەرەوە تا ناوبژیوان کارتی زەردی به‌روویدا به‌رزكرده‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کانسێلۆ و لیڤاندۆڤسکی بۆ دوو یاری سڕبکرێن و لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری نەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بە ئەنقەست کارتی زەردیان به‌روویان به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ئەوەی لە کلاسیکۆدا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button