ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

حەوت یانەی گەورە ئەستێرەیەکی پۆرتوگالییان کردووەتە ئامانج

یاریگا –

لیڤەرپوول چووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی جواو نێڤێسی پۆرتوگالی.

ماڵپەڕی ئۆجۆگۆ بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی جواو نێڤێسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی بێنفیکا، لیڤەرپوول کێبڕکێ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و چێڵسی دەکات،

نێڤێسی تەمەن 19 ساڵان تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بێنفیکا هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 120 ملیۆن یۆرۆیە، یانە پۆرتوگالییەکە کار بۆ ئەوە دەکات بەرزی بکاتەوە بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ.

جیا لە گەورەکانی پرێمەرلیگ، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە سەرنجی بایرن میونشنی ئەڵمانی، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانیشی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

تا ئێستا یاریزانەکە گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکردووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر لە مێرکاتۆی هاوینە دەبێت بە باسی گەرمی بازاڕەکە.

نێڤێس لە ئەکادیمیای بێنفیکا پێگەیشتووە، لەم وەرزە ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 43 یاری کردووە، خاوەنی 3 گۆڵ و 2 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button