ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی خۆی بەدەستەوە دەدات

"ئێمە نابینە پاڵەوان"

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 30ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ئارسیناڵی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون 0-0 کۆتایی هات و زیان بەهەردوو یانە گەیشت.

پاش یارییەکە بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دانی بەوەدا نا، کە چیتر ئەوان پاڵێوراوی سەرەکی نین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

دوای ئەم یارییە ئێمە چیتر پاڵێوراوی سەرەکی نین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، دەکرێت زۆر شت رووبدات، بەڵام با واقعی بین، شتەکە لەدەست ئێمە نەماوە، پەیوەستە بە ئارسیناڵ و لیڤەرپوولەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵد میوانداری بڕایتنی کرد، یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە و بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.

ئارسیناڵیش بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ و بە جیاوازی 2 خاڵ لەدوای لیڤەرپوول پلەی دووەمی گرتووە، مانچێستەر سیتیش بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button