یاریگا –
کیم کی دۆنگ، راهێنەری سیئۆلی کۆریای باشوور بە رەخنە بێ پێچ و پەناکانی هاڕە بە جیسی لینگاردی یاریزانی دەکات.
لینگارد ئەم زستانە لە نۆتینگهامی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە سیئۆل بە گرێبەستێکی دوو وەرزە و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێک زیاتر.
کیم دۆنگی راهێنەر تا ئێستا دوای چوار یاری لە دەستپێکی خولی کۆریی لینگاردی وەک سەرەکی بەشداری پێ نەکردووە. بگرە رەخنەی راستەوخۆ و بێ پەردەی لە یاریزانە ئینگلیزیەکە گرت بەهۆی هەوڵنەدان و کۆششی پێویست و وتی
من زۆرم بیر کردووەتەوە لەبارەی لابردنی لینگارد. پێموانیە یاریزانێک کە نەتوانێت چەند خولەکێک ڕا بکات، یاریزانی تۆپی پێ بێت. ئەگەر نەجەنگێت و لە یاریزانێک باشتر رانەکات کە ٩٠ خولەک ڕا دەکات، ئەگەر بەناو یاری تۆپی پێ دەکەیت، باشتر نییە یاریزانە خانەنشینەکانی بهێنیت؟
سیئۆل لە چوار یاری خۆیاندا بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون و شکستێکیان هەیە و لە پلەی حەوتەم دێن.
جیسی بە ئومێدی پێشکەشکردنی توانایەکەی زیاتر، گواسترایەوە یانەکە و بە مووچەی ساڵانەی بڕی ١٥٠ هەزار دۆلار کە بەرزترین مووچەی نێو یاریزانەکانە، بەڵام دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێت پێ ناچێت ماوەی گرێبەستەکەی لەو وڵاتە تەواو بکات و بەڕێ دەکرێت.
🎙️ FC Seoul manager Kim Ki-dong on new signing Jesse Lingard:
"I've been thinking a lot about removing Jesse (Lingard). I don't think a player who doesn't run for a few minutes is a football player."
"If he doesn't fight, and doesn't run better than the player who runs for 90… pic.twitter.com/kt4f0BB313
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 31, 2024