ئیتاڵیا

“ئالێگری دەبێت شەرم لە خۆی بکات”

ماسیمیلیانۆ ئالێگری رووبەرووی رەخنەی توند دەبێتەوە لەلایەن شیکەرەوەیەکی کەناڵی سی بی ئێس بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی شەوی رابردوو تیمەکەی نیشانیدا.

لە یەکەم یاری یانەکەدا پاش گەڕانەوە لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان، یۆڤی تووشی شکست هات بەرامبەر لازیۆ. دوای یارییەکە ماتیۆ بۆنێتی شیکەرەوە و هەروەها بێژەری کەناڵی سی بی ئێس وتی

ئالێگری دەبێت شەرم لە خۆی بکات کە بەو شێوەیە یاریزانەکانی ناردە نێو یاریگا. هەفتەیەک کاتی هەموو بۆ ئامادەکاری، نەخێر لە راستیدا دوو هەفتە. دی شیلیۆ هی ئەوە نیە لەم یارییە گەورانەدا یاری بکات، یوڤێنتۆس وەک ئەوەی رووبەرووی یانەیەکی ناوچەیی بوبێتەوە هاتۆتە نێو یاریگا. ئەمە رێگە و شێوازی یوڤێنتۆس نیە”.

یۆڤی دوو وەرزە ئاستی بە تەواوی دابەزیووە. لە کۆتاکانی ساڵی رابردوو، توانی ژمارەیەکی یاری یەک لەدوای یەک بباتەوە و خۆی لە پلەی یەکەم نزیک بکاتەوە بەڵام لە دوو مانگی رابردوودا، سەرلەنوێ  ئاستی دابەزی و لە کۆتا چوار یاری رابردووشدا هیچ بردنەوەیەکی نیە لە خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button