ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكێ گومان لەسەر داهاتووی ئێمباپێ درووست دەكات

لە پاریس دەمێنێتەوە؟

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە لێدوانێكی نوێ گومان لەسەر داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی درووست دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان مارسیلیا لە یاریگای ڤێلۆدرۆم میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی كلاسیكۆی خولی فەڕەنسیدا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر مارسیلیا ئێنریكێ لە وەڵامی پرسیاری كۆتا كلاسیكۆ بۆ ئێمباپێ، گووتی:

كێ ئەوەی گووت؟

من هیوای خۆم بۆ مانەوەی كیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان دەپارێزم، ئومێدم هەیە كە كیلیان بیرۆكەكەی بگۆڕێت، هێشتا هیچ شتێكی رانەگەیاندووە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە بیروڕای خۆی بگۆڕێت.

بیهێنە بەرچاوت ئەگەر چوار نازناو ببەینەوە و ئێمباپێ بڕیاری مانەوە لە پاریس سانجێرمان بدات، بۆچی نا؟ چاوەڕێین بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان رێككەوتنی كۆتایی نێوان ریال مەدرید و كیلیان ئێمباپێیان راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button