ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ڕێگر بووە ئارسیناڵ ئامانجێکی گەورەی بگوازێتەوە!

یاریگا –

وا دیارە پیپ گواردیۆلا لە ئاستی رکابەرێتی ئارسیناڵ تێگەشتووە وەک کێبڕکێکارێکی قورس لە خولی ئینگلیزی بەتایبەت لەم دوو وەرزەی دوایی. هەر بۆیە ڕێگر بووە لە چوونی یاریزانێکی کاریگەر بۆ ریزەکانی گەنەرز.

لەوەتەی پەیوەندی کردنی بە مانچێستەر سیتیەوە لە ساڵی ٢٠١٦، تۆپچیەکانی لەندەن لە رکابەرە هەرە سەرسەختەکانی پیپ گواردیۆلا نەبووە. بە جۆڕێک لە ١٢ یاریی نێوانیاندا ١١ جاریان لە بەرژەوەندی تیمەکەی گواردیۆلا کۆتایی هاتووە.

ئەو هاوکێشەیە نزیک بوو پێچەوانە بێتەوە کاتێک وەرزی رابردوو تا نزیکی کۆتایی وەرزەکە، کوڕانی میکێل ئارتێتا هێندەیان نەمابوو دەستیان لە نازناوەکە گیر بکەن، بەڵام پیپ بە ئاگا هاتەوە و ڕاپەڕینێکی دیکەی کرد و جامەکەی لە ئارتێتا ڕفاند.

ساڵی ٢٠٢٢ سیتی دەستکراوە بوون لە پێدانی هەریەکە لە گابرێل خیسۆس و ئالێکساندەر زینچینکۆ بە ئارسیناڵ بە بەهای ٧٥ ملیۆن پاوەند و، بەوە یانەکەی باکووری پایتەخت ریزەکانیان تۆکمەتر بووە و بوون بە رکابەرێکی گران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی، هاوینی رابردوو ئارسیناڵ ویستوویەتی جواو کانسێلۆ بگوازێتەوە، بەڵام سیتی نەیهێشتووە بەو ئامانجەیان بگەن و گواردیۆلا بەربەست بووە لە پلانەکە و لە بەرامبەردا ناردوویەتیە بارسێلۆنا بە خواستن.

سبەی شەو لە میانی هەفتەی ٢٩ی پریمەرلیگ، سیتی پلەی سێیەم لە یاریگای ئیتیحاد پێشوازی لە ئارسیناڵی پێشەنگ دەکات کە ئێستا جیاوازیی نێوانیان تەنها یەک خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button