ئینگلتەراگرنگترین

سامانەکەی سەڵاح لە فیرعەونێکی راستەقینە نزیک دەبێتەوە

سەرکەوتنەکانی محەمەد سەڵاح تەنها لە نێو یاریگا نیە و کارە بازرگانییەکەشی لە قازانجێکی خەیاڵیدایە.

ئەستێرە مسڕییەکە بووەتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین یاریزانەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم داهاتەکەشی پەیوەندی بە تۆپی پێ وە نیە.

سەڵاح وەک یاریزان لە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ لیڤەرپوول، ساڵانە زیاد لە 19 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی دەیلی مەیلیش لە سێ ساڵی رابردوودا 27 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێناوە لە گرێبەستی بازرگانی و ریکلام ، کە 11 ملیۆنیان تەنها لە ساڵی رابردووە لە گرێبەستی ئەدیداس  وکۆکا کۆلا.

جگە لەوانە، سەڵاح خاوەنی  کۆمپانیایەکە لە بەریتانیا بە ناوی “بازرگانی یو کەی سەڵاح” کە چەند کارێکی جیاواز دەکەن لە نێویاندا کاری خانوبەرە. گوێرەی راپۆرتەکە، کۆمپانیەکە تەنها لە راپۆرتی ساڵانەی 2023دا زیاد لە پێنج ملیۆن پاوەند قازانجی کردووە و کۆی بەهای “یو کەی سەڵاح” بە زیاد لە 33 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت.

محەمەد نزیک دەبێتەوە لەکۆتا ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول و رۆیشتنی یۆرگن کلۆپیش وایکردووە میدیاکان کۆک بن لەسەر ئەوەی، رەنگە هاوینی ئەمساڵ ناوبراو یانەکە جێبهێڵێت و رووبکاتە سعوودیە.

لەباری پەیوەندیکردنی بە خولی سعوودیەوە، چاوەڕوان دەکرێت ساڵانە 175 ملیۆن  پاوەند وەربگرێت و سامانەکەی لە سامانی فیرعەونێکی راستەقینە نزیک ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button