ئینگلتەرا

تۆرێس گەڕاوەتەوە لیڤەرپوول و دەیەوێت لە ژێر سەرپەرشتی کلۆپ فێر بێت

یاریگا –

فێرناندتۆ تۆرێس گەڕاوەتەوە لیڤەرپوول و لەژێر سەرپەرشتی کلۆپ دەیەوێت فێری زیاتری کاری راهێنەرایەتی بێت.

فێرناندتۆ تۆرێس هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول کە ساڵانی 2007 تاوەکو 2011 درێسی یانە ئینگلیزییەکەی دەپۆشی، گەڕاوەتەوە یانەی لیڤەرپوول و دوێنێ هەینی ئامادەی مەشق و راهێنانەکانی رێدز بوو.

تۆرێس (40 ساڵان) ئێستا راهێنەری تیپی ژێر 19 ساڵانی ئاتلێتیکۆ مەدریدە و لەلایەن لیڤەرپوولەوە بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەی لە راهێنانەکانی یانەکە ئامادە بێت و ئەمڕۆش لە یاریی بەرامبەر برایتن لە پرێمەرلیگ لە یاریگای ئانفێڵد ئامادە دەبێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button